بزانە لەیلا فەریقی سەرقاڵی چییە و بۆ دەرناكەوێت؟

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد لەیلا فەریقی ماوەی چەند ساڵێكە لە كاری هونەری دوركەوتۆتەوە و هیچ بەرهەمێكی نوێی نییە.
لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانیدا كە لەسەر لەیلا فەریقی بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەو خانمە هونەرمەندە بەكاری بازرگانیەوە لە كاری هونەری دوركەوتووەتەوە، ئەمە سەرەڕای كۆچی دوای خانمە گۆرانیبێژ مەرزیە فەریقی كە بە یەكەمین و بە هێزترین هاندەری كارە هونەریەكانی لەیلا فەریقی دادەنرا. 
لە بەشێكی تری ئەو ڕاپۆرتەدا ئەوەش هاتووە كە خانمە هونەرمەند لەیلا فەریقی لە ئێستادا زۆر لە ڕاگەیاندنە كوردیەكان بێزارە چونكە سەردەمانێك كە ئەو گۆرانی بڵاودەكردەوە بە بێ ڕەوشتی ناویان دەبرد لە كاتێكدا ئێستا بەشێك لە هونەرمەندان كاری زۆر سەیر دەكەن و جگە لە دەستخۆشی كەس هیچی تریان پێ ناڵێت. 



PM:02:10:04/04/2015