داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكرێت خوێندنگە بە زمانی هەورامی بكرێتەوە

لە یاداشتێكدا بۆ پەرلەمانی كوردستان رێكخراوی پارێزەرانی زوانی هەورامی داوا دەكەن پەرلەمان بە ئەركی خۆی هەستێت‌و خوێندنگە‌و میدیای راگەیاندن تایبەت بە زمانی هەورامی بكاتەوە.

لە یاداشتەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە هاتووە: ئێمە جارێکی تریش لە پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین کە هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستانە،بەئەرکی خۆی هەستێت و  جێگەو پێگەی زوانی هەورامی بدات  بەخەڵکی هەورامان و خوێندنگەو  میدیای راگەیاندن و....هتد  بۆ فەراهەم بکرێ،تاچیتر ئەرکی مانەوەی زوانەکەمان لەسەر شانی خەڵک نەبێ بەڵکو دەزگاکانی حکومەتیش هاوکارمان بن.

دەقی یاداشتەكە:

لە/ ڕێکخراوی پارێزەرانی زوانی هەورامیەوە
 بۆ/ پارلەمانی کوردستان
ب/زوانی هەورامی
لەگەڵ ڕیزو سلاوماندا
ئەوەتا  باسی پرۆژەیاسای زمانی پێکهاتەکان  وەک پرۆژە یاسایەک کەوتۆتە بەرباس لە پەرلەمان و میدیاکاندا،بە وجۆرە کە لێی تێ بگەین باس لە زمانی پێکهاتە ناکوردیەکانە ،وەک تورکمان و مەسیحی و ،،،هتد ئێمە لەگەڵ پیرۆزبایمان لەو پێکهاتانە، ئەم پرسەمان لا  تازە دەبێتەوە و  دەپرسین ئاخۆ پەرلەمان  ئێمەی هەورامی و زوانەکەمان بەچی  دائەنێ؟ وتاکەی  هاوڕێ لەگەڵ  ئۆرگانەکانی تری دەسەلات لە هەرێمی کوردستان  بایکۆت و بەربەست لەبەردەم ژیانەوەی زوانی هەورامی دائەنێ؟
باسی زوانی هەورامی  وەک بەشێکی  بنەرەتی لە خەڵکی کوردستان  لەمێژە لە ئارادایە  و باسێکی مرۆڤانەو دیموکراتیکە ،ڕۆژ بەڕۆژ پەرەدەسەنێ و بەرجەستەتر دەبێ.
لەگەڵ ئەوەشدا  و لەهەل و مەرجی ئەمڕۆی ناوجەکەماندا دیموکراسی و پرەنسیپەکانی بەئاشکراو  بە توندی کەوتونەتە بەر پەلاماری داواکەوتن.
پشتکردن لەمافێکی سەرەتایی و دیموکراتی لەم چەشنە بەپێی هەمو پیوەرە دیموکراتی و ئینسانیەکان سیاسەتێکی نادروستو ناکارایە،چونکە دیموکراتی بە کارا کردنی ڕەگ ڕیشەی ئەستور دەبێ و باڵا دەکات..
جا بۆیە ئێمە جارێکی تریش لە پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین کە هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستانە،بەئەرکی خۆی هەستێت و  جێگەو پێگەی زوانی هەورامی بدات  بەخەڵکی هەورامان و خوێندنگەو  میدیای راگەیاندن و....هتد  بۆ فەراهەم بکرێ،تاچیتر ئەرکی مانەوەی زوانەکەمان لەسەر شانی خەڵک نەبێ بەڵکو دەزگاکانی حکومەتیش هاوکارمان بن.
وەلام  بە م مافە بنەرەتی و سەرەکیەی خەڵکی هەورامان لەگەڵ ئەوەشا کە مافێکی دیموکراتی ومرۆڤانەیە ، هاوکات دڵ گەرمی و یەکڕیزی ماڵی کورد  زیاتر دەکات ،کەلەم کات وساتەدا زیاتر پیوستمانە.
ئومێد دەکەین کە پەرلەمانی کوردستان بەئەرکی مێژوویی خۆی هەستێت لەم بارەوە ،هەروەها داوکارین  چاوێک بخشێننەوە بە سایسەت و یاسای  زمانەوانیدا.
ئێمە خۆمان بەبەشێکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد دەزانین،لەژێر سێبەری ئەم راستیەدا داوای جێ بەجێ کردنی مافە زوانیەکانمان دەکەین، هەروەک چۆن  بۆ سۆرانی و بادینی بەجێ هاتوە،جا ئەگەر ئێوە ئەم ڕاستیەش بە دروست نازانن  ئێمە جیا لەکورد ئەژمار دەکەن،ئەوکات وەک  هەموو ئینسانێک مافی خۆمانە  کە زوانەکەمان بەفەرمی بناسرێت و  ڕێگە بدرێت لە میدیاو خوێندنگاکانەوە  دەرکەوێ.
لەگەڵ ڕیزماندا    
                                      ڕێکوزیاو پارێزەرا زوانی هەورامی
                                                  1/4/2015
وێنەیەکی بۆ:
•    سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
•    حکومەتی هەرێمی کوردستان
•    پارتی دیموکراتی کوردستان
•    یەکێتی نیشتمانی کوردستان
•    بزوتنەوەی گۆڕان
•    ڕێکخراوی یونسکۆ
•    ئەنجومەنی ئەوروپا  بۆ زمانە کەمینەکان




PM:02:43:04/04/2015