سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دوو پرسی چارەنووس ساز سەردانی بارزانی دەکەن

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو پرسی گرنگ، ئەوانیش پرسی دۆسیەی کۆتایی هاتنی ولایەتی سەرۆکی هەرێم و پرسی دەستوری هەرێم سەردانی بارزانی لە هاوینەهەواری سەلاحەدین دەکەن.

لە کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەدا، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەرلامان، کامەران سوبحان بە سپی راگەیاند : لەو کۆبوونەوەیدا باس لە و دوو پرسە گرنگە دەکرێن کە ئەویش تەواوبوونی پرسی ولایەتی سەرۆکی هەرێم لە ١٩ ی ئاب و پرسی دەستوری هەرێمە.

وا بڕیارە رۆژانی داهاتووش سەرۆکایەتی پەرلەمان کە پێکدێن لە سەرۆکێک گۆڕان و جێگرێکی پارتی و سکرتێرێکی کۆمەڵی ئیسلامی، سەردانی کەسی یەکەم و مەکتەبی سیاسی لایەنەکان بکەن. 



AM:10:50:05/04/2015