عەبادی بۆ ڕزگارکردنی موسڵ سەردانی هەولێر دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەفدێکی حکومی و سەربازی سەردانی هەولێر دەکات و ئامانجی سەردانەکەشی پلان دانانە بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای موسڵ لەدەست داعش.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک عەبادی لە پۆستێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێكی‌ حكومی‌ و سه‌ربازی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كات.

بەپێی پۆستەکە ئامانجی سەرەکی سەردانەکە قسەکردنە لەگەڵ بارزانی بەمەبەستی دانانی پلان بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای موسڵ و بەشداری پێشمەرگە لەو پرۆسەیەدا.

بەرپرسانی کورد تا ئێستا چەند لێدوانێکیان لەسەر بەشداریکردنی پێشمەرگە لە رزگارکردنی موسڵ دا بڵاوکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا رایەکی فەرمی ئەو پرسە رانەگەیەنراوە کە پێشمەرگە بەشداریەکەی چۆن و مەرجی چییە؟. 



PM:06:49:05/04/2015