سپی زانیاریی لەسەر كۆبوونەوەی بارزانی‌و عەبادی بڵاودەكاتەوە

كۆبوونەوەی بارزانی‌و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی پێهات‌و هەردوو لا رێكەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ئازادكردنی موسڵ ژوورێكی عەمەلیاتی سەربازیی هاوبەش دروست بكەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەكۆبوونەكەی ئەمرۆدا لەنێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان‌و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسە لەسەر بەشداری هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی موسڵ كرا‌و بڕیاردرا ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دروست بكرێت.



PM:01:52:06/04/2015