گۆڤارێکی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات باری ئەمنی قونسڵخانەکەیان لەهەولێر باش نییە

گۆڤاری دێرشبیگڵ کە بەیەکێک لە ناسراوترین گۆڤارەکانی ئەڵمانیاو ئەوروپا دەناسرێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاگادار باڵوێزو قونسڵخانەکانی دەکاتەوە کە ئاگایان لە خۆیان بێت و لە نێویشیاندا باس لەباری خراپی ئەمنی قونسڵەگەریەکەیان دەکات لە هەولێر.

بەپێی گۆڤارەکە وەزیریی دەرەوەی ئەڵمانیا فرانک شتاینمایر نامەی ناردووە بۆ باڵوێزخانەو قونسڵەکانی وڵاتەکەی و  ئاگاداریان دەکاتەوە کە باری ئەمنیان بەهێز و پتەو بکەن بەهۆی بارودۆخی خراپی ناوچەکەوە.

شتاینمایر داوا لە باڵوێزخانەکان و قونسڵگەریەکانی دەکات کە پاسەوانەکانی تیمە دیبلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و بەتایبەتی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات.

دێرشبیگڵ بۆ هەواڵەکە پشتی بە نامەکانی نێوان وەزارەت و باڵوێزو قونسڵەکان بەستووە.



AM:10:07:07/04/2015