پیاوانیش توشی شێرپەنجە مەمك دەبن

چەند پسپۆڕێكی بەلجیكی گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی پیاوان تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن و سەرباری ئەمەش ئەو جورە شێرپەنجەیە لای پیاوان زۆر مەترسیداترە وەك لە ژنان، چونكە لە قۆتاغی سەرەتاییدا لای ئافرەتان دەتوانرێت ئاشكرا بكرێت ، بەلام لای پیاوان ئەستەمە لەو قۆناغەدا نەخۆشییەكە دەربكەوێت.
پسپۆڕەكان ئاشكرای دەكەن كە ڕێژەی توشبوون بەم نەخۆشییە لای پیاوان كەمتر بەبەراورد بە ژنان بەجۆرێك، لەنێوان 100 پیاوادا تەنها كەسێك توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت، بەڵام ئەم ڕێژەیە لای ژنان بریتییە لە ژنێك لە نێوان هەشت ژندا.
سەبارەت بە هۆكارەكانی توشبوون بەم حاڵەتە توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە تێكچونی هۆرمۆن و هۆكارەكانی ژینگەی و بۆماوەی ئەگەری توشبوانی پیاوان بەو حاڵەتە زیاد دەكەن.
ئەم نەخۆشییە لای پیاوان بە هەمان شێوەی شێرپەنجەی مەمك لای ژنان چارەسەر دەكرێت.



PM:01:36:11/04/2015