گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی پاسداران كوژرا

هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر رێگای نێوان سەقز- دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی كوردستان تەقە لە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ دەكەن‌و دەست بە جێ دەیكوژن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "زاگرۆس پۆست" رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێزە چەكدارەكانی ئێران لەسەر جادەی سەقز - دیواندەرە تەقە لە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەك دەكەن كە لەئەنجامدا گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەناوی ئەبوبەكر ئیبراهیم خەڵكی شاری سەقز گیانی لەدەستدا.

ساڵانە بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنی‌و سەربازییەكانی حكومەتی ئێران ژمارەیەك هاوڵاتی كورد گیان لەدەست دەدەن.



PM:02:13:11/04/2015