پارتی: هێڵێك لەكوردستان دروستبووە وەك میكرۆب بەدوای ئەم‌و ئەوەوەن
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەیت پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات هێڵێك لەكوردستان دروست بووە دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ لێدەدات‌و دەڵێت: هه‌ركه‌سێك ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان تێك بدات یان نه‌زانه یا خۆفرۆشه.
"عه‌لی عه‌ونی” ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند:هێڵێك له كوردستان دروستبووه ده‌هۆڵی شه‌ڕی ناوخۆ لێ ده‌دات بۆیه وه‌ك میكرۆب خۆیان له‌بیر كردووه و به‌دوای ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌ن، بونیان گرێ دراوه به فیتنه‌یی له كۆمه‌ڵگا له‌كاتێكدا ئێستا دۆزی كورد گه‌وره بووه به‌ره‌و ڕووی جیهان هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆخه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه كه ئه‌وه‌ش هیچ كات ڕێگا پێ دراو نییه و ڕێگا ناده‌ین شه‌ڕی ناوخۆ دروست ببێت. گوتی: "هه‌ركه‌سێك ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان تێك بدات یان نه‌زانه یا خۆفرۆشه”.
وتیشی: "ئێستا به‌شێك له هێرشه‌كان ئاراسته‌ی پارتیان وه‌رگرتووه جا بۆیه پارتی قه‌ڵایه‌كه پشگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات هێڵێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه له‌و هێڵه نایه‌ته خواره‌وه، بۆیه به‌رده‌وامه له‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر و ته‌نیا قه‌ڵایه‌كیشه ناترسێت له‌و په‌یامی هه‌ڵی گرتووه”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه ده‌یه‌وێت له‌و سازانه بدات كه ئێستا له‌ناو حزبه‌كان هه‌یه، له كاتێكدا پارتی خۆی ئاماده كردووه بۆ هه‌رهێرشێك كه بكرێته سه‌ری چونكه بۆنێكی مه‌ترسیدار له‌ناوچه‌كه هه‌یه.
PM:11:21:11/04/2015