ئەمرۆ پارتی بڕیاری كۆتایی دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام لە كۆبوونەوەدان‌و ئەمرۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسی دەستور‌و سەرۆكایەتی هەرێم دەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیایند كەمێك پێش ئێستا ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆبوونەتەوە تا گفتوگۆ لەسەر ‌پرسی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ دیاریده‌كرێت، كه‌ چۆن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك بێت.



AM:10:27:12/04/2015