داوا لەیەکێتی دەكرێت لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم ڕای خۆیان دەربڕن
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە شێوە نامەی ئاگادار كراونەتەوە كە بۆچوونی خۆیان لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و دەستور دەرببڕن.
لەمبارەوە مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به باسنیوزی راگه‌یاند به‌شێوه‌ی نامه ئاگاداری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كراوه‌ته‌وه كه بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستور ده‌رببڕن، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نه‌یتوانی به‌وشێوه بەپه‌له‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات، گوتی: "دوای كۆكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان دواتر یه‌كێتی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه بدرێت”.
وتیشی: "له‌ناو یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه‌ش بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایییه و له‌ناو حزبه‌كانی دیكه‌ش هه‌رهه‌یه”.
چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری هیچ لایه‌نێك له‌ناو یه‌كێتی نه‌بووه به‌ڵكو به‌شێوه‌ی گشتی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه”.
PM:05:18:12/04/2015