مانگی رابردو كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شتووه‌ته 925 هه‌زاربه‌رمیل و هه‌نارده‌ش بۆ 755 هه‌زاربه‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌سه‌دا 30 بۆ 40 داهاتی نه‌وتیش بۆ قازانج و تێچووی كۆمپانیاكان ده‌ڕوات.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی دۆر له‌نێوان مانگی 2 و 3 دا، هه‌موو كیڵگه‌كان گه‌شتوونه‌ته ئاستی به‌رهه‌می جێگیر‌و بۆیه زیادبوونه‌كه له كیڵگه‌ی خۆرمه‌ڵه‌بووه و كه 15 هه‌زار به‌رمیله.
وریا هه‌ورامی به‌رپرسی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان، رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای كێشه ته‌كنیكیه‌كان‌و شه‌ڕی داعش گه‌شه‌ی به‌رهه‌م وه‌كوخۆی ده‌ڕواته پێشه‌وه به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، گه‌شتن به‌و ڕاسته‌یه‌ش خوێندنه‌وه‌بوو بۆ ئاماری به‌رهه‌می كۆمپانیاكان و پیشانده‌ره ئاماریه‌كانی تر.
هه‌روه‌كو ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی دۆر باسی له داهاتیش كردووه ئه‌وه‌ی نوسیووه" به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وته‌وه هه‌رێم 852 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هه‌بووه له پلانه‌كه‌یدا، هاوشانی ئه‌وه‌ش مافی دارایی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بووته‌وه بارگرانی به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌رێم نه‌توانێت له‌ماوه‌ی دوومانگی داهاتوودا به‌داهاتی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات".
هه‌ورامی له‌وباریه‌وه ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه "پێویسته وه‌زاره‌ت چاو به گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان بخشنێته‌وه ئه‌و باجانه‌ی تا ئێستا لێنه‌سه‌ندوون لێیان وه‌ربگرێت ئاستی مرونه‌ت به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مبكاته‌وه سودیان لێوه‌رگرێت بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان".
ده‌قی راپۆرته‌كه