پێشڕەوییەكانی یەپەگە گەیشتە ناو پایتەختی خەلافەتی داعش

لەدڕێژەی پێشڕەوییەكانی شەڕڤانانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، بەشێك لە پارێزگای رەقە كە داعش وەك پایتەختی خەلافەتی خۆی ناوی دەبات كەوتە ژێر كۆنترۆڵی شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژەوە.

 بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند كە شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە پاش چەندین شەڕو پێكدادانی قورس لەگەڵ چەكدارانی داعش، چەندین ناوچەیان لە پارێزگای رەقە كۆنترۆڵ كردوە.
بەوتەی رامی، شەڕڤانانی كورد سێ گوندیان لە ناوچەی "عەین عیسا" لە چنگی داعش رزگار كردوە بەمەش ژمارەی ئەو گوندانەی لە پارێزگای رەقە ئازاد كراون ژمارەیان گەیشتە 7 گوند.

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا لەو شەڕو پێكدادانانەدا لانیكەم 30 چەكداری داعش كوژران.

"عەین عیسا" دەكەوێتە دووری 60 كیلۆمەتری شاری رەقە. رەقە ماوەی زیاتر لەساڵێك لەلایەن داعشەوە داگیركراوە‌و وەك پایتەختی خەلافەتی خۆی ناوی لێدەبات.



PM:03:55:13/04/2015