ئایا میكائیل و لەیلا فەریقی هاوسەری یەكتر بوون؟

هونەرمەندی ناسراو كورد میكائیل لە چاوپێكەتنێكی تەلەفزیۆنیدا چەندین نهێنی ژیانی ئاشكرا دەكات.
میكائیل لە چاوپێكەوتنێكیدا لە پرۆگرامی شەقامی كەناڵی (NRT2) باس لە چەندین وێستگەی ژیانی دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە چەند جارێك ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و بەڵام هەرگیز هاوسەری خانمە هونەرمەند لەیلا فەریقی نەبووە.
ئەو هونەرمەندە دەلێێت " هەواڵی هاوسەرگیری من و لەیلا پروپاگەندە بوو، من تەنها ئەوم لە دوورەوە ناسیوە، ئەویش بەهۆی كاك ناسرەوە".
سەبارەت بە كێشانی ماددەی هۆشبەر میكائیل باس لەوە دەكات گەر ئەو ماددەیە نەبێت ئەوا نەیدەتوانی لە جێگا بێتە دەرەوە، بەڵام ئەوە ماددەیە لەشێوەی دەرمان و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بۆی نوسراوە.
میكائیل ئەوەشی نەشاردەوە كە ترسی زۆر لەوە هەیە دەرماند خوارد بكرێت و چەند جارێكیش ئەو كارەی بەرامبەر كراوە، بەڵام هۆكارەكەی نازانێت.



PM:02:34:14/04/2015