هەڵبژاردنی مانگی ٧/٢٠١٥ بۆ کوردو سەرتاسەری تورکیا چارەنوس سازە، ئەگەر کورد رێژەی لە ١٠% تێپەڕێنێت دەرگایەکی گەورە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتیدا دەکاتەوە، ئەگەر کەمتر بهێنێت ئەگەر زۆرە جارێکی تر شەڕ لە تورکیا هەڵبگیرسێتەوە.
کورد زۆر چالاکانە خەریکی ریکلامکردنە بۆ خۆی و بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت ئەو رێژەیە تێپەڕێنێت، لەناو ئەوانیشدا دەمیرتاش زۆر لە میدیاکانەوە دەردەکەوێت، ئەم ڤیدیۆیە خێزانەکەی خۆی و کەسوکاری ئەون کە لەماڵیشەوە گۆرانی پیاهەڵدەدەن و ریکلامی بۆ دەکەن. ڤیدیۆکە لە ئەکاونتی دەمیرتاش لە فەیس بووک بڵاوکراوەتەوە.