پی ئێس جی و بەرشەلۆنە "ئەمشەو یاری ملیاردێک یۆرۆیە
ئەمشەو سەرجەم هاندەرانی تۆپی پێی بە چاویان لە یاری نێوان پاریسانجێرمان و بەرشەلۆنەیە کە هەردوو یانە ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە ڕیزی ئەو دوو یانەیە یاری دەکەن.
گۆڤاری فڕانس فۆتبۆڵی فەرەنسی پێکاتەی هەردوو یانە بە ملیاردێک یۆرۆ دەخەڵمێنێت ، بە جۆرێک پێکاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە ٤٥٢ ملیۆن یۆرۆیە و هەرچی یانە پاریسێکەیە نرخی پێکاتەکەی ٢٤٧ ملیۆن یۆرۆیە.
لە یانەی بەرشەلۆنە میسی نرخەکەی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیەو لە یانەی پاریسانجێرمانیش ، کاڤانی ئۆرۆگوایی نرخی ئەو هێرشبەرە " ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.
ئا/ شاهۆ فایق