هادی عامری فەماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند: پشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی هێزێكی لیوای پێنجی حەشدی شەعبی، بەهاوبەشی حەشدی ناحیەی عەلەم، لەنێوان عەلەم و چیای حەمرین تەقەیان لە سێ ئۆتۆمبیل کە دوو پیکاب و دەبڵ ئەکسلێک بووەو لە ئەنجامدا هەموو چەکدارەکانی ناو ئۆتۆمبیلەکەیان کوشتووە کە یەکێکیان عێزەت دووری بووە.
عامری دەڵێت: ئێستا تەرمەکەی دەبرێتە نەخۆشخانە بۆ پشکنینی NDA و تاقیکردنەوە تەندروستییەکانی تر بۆ لێکچواندنی تەرمەکە.
پێشتریش
پارێزگاری سەلاحەدین رائید جەبوریبە میدیاکانی راگەیاند " لە چالاکییەکی دەستپێشخەرانەدا لە چیای حمەرین عێزەت دووری کوژرا".
وێنەی کەسێکی کوژراو کە دەڵێن عێزەت دوریە لە ماڵپەڕە عێراقیەکان بڵاوکراوەتەوە.
پارێزگاری سەلاحەدین لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ میدیاکان وتی :وێنەی کەسێکی کوژراو کە دەڵێن عێزەت دوریە لە ماڵپەڕە عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە.