چه‌کدارانی داعش سه‌رله‌نوێ هێرشده‌که‌نه سه‌ر دوجه‌یل له‌باشوری تکریت و پاڵاوگای بێجی، ئه‌مه‌ش سێهه‌م هێرشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بیکه‌نه سه‌ر ئه‌م شوێنه گرنگه‌ی باکوری به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاند داعش سوودی له‌سه‌ردانی میلیشیا شیعه‌کان وه‌رگرتووه بۆ سامه‌راو سه‌رله‌نوێ هێرشی کردۆته‌وه سه‌ر ئه‌و دوو جێگایه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه‌که به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند که داعش له‌هێڕشه‌که‌یدا بۆ سه‌ر ئه‌و دوو جێگایه له میحوه‌ری ( سه‌ید غه‌ریب و که‌سارات) ه‌وه هێرشی کردووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه رایگه‌یاندووه که چه‌کدارانی داعش ئه‌م به‌یانییه گوندی (بعێجی) یان گرتووه له باشوری بێجی و هێزه عێراقییه‌کان لێیهه‌ڵهاتوون.