ئه‌مرۆ 26/4 له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌سلێمانی له کۆڕێکدا له‌ژێر ناونیشانی "قه‌یرانی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراقی، پلان بۆ ئاینده" که له‌لایه‌ن د. بیلال وه‌هابه‌وه پێشکه‌شکرا، هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیمی کۆکرده‌وه.
چه‌ندجارێکی تر له‌مانگی شوباتی ساڵی پاره‌وه به‌فه‌رمی و نافه‌رمی ئه‌م دوو به‌رپرسه کۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ی کاته‌کاندا جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماده‌ی بینین و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌ر پرسه‌ی یه‌کێتی بووه.
ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ئه‌مڕۆ که ناکۆکیه‌کی زۆر له‌نیوانیاندا
هه‌یه له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی پرسێکی که‌لتووری کۆیکردنه‌وه‌و فۆتۆگرافه‌ری ئه‌م وێنانه سۆران نه‌قشبه‌ندی که فۆتۆگرافه‌رێکی ناسراوه له کۆمێنتێکدا له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی خۆی نوسیویه‌تی : ئەم وێنەیەم زۆر خۆشدەوێت کە ئەم بەیانیە گرتم، دواجار کلتور کۆیکردنەوە. . .دڵنیام دڵی زۆر کەس خۆشدەکات.