"سەردانەكەی فوئاد مەعسوم بۆ توركیا 400 ملیۆن دۆلاری تێنەچووە"
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار هەواڵێكی چەند كاناڵێكی راگەیاندن رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا بڕی 400 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
دەقی روونكردنەوەكە:
چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هه‌واڵی ناڕاستیان بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به تێچوی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار بۆ توركیا، كه پشتیان به‌ستوه به لێدوانی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار .
لێره‌دا ده‌مانه‌ویت رای گشتیی ئاگادار بكه‌ین، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت له رێی ئه‌و لێدوانانه‌وه ئه‌نجامه ئیجابییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه فه‌رامۆش بكه‌ن و بشارنه‌وه، بۆیه له په‌رۆشی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه و بۆ ئاگاداركردنی رای گشتیی و بۆ خستنه‌روی راستی ئه‌و تێچوه‌ی سه‌ردانه‌كه و له روانگه‌ی بڕوامانه‌وه به پێویستیی شه‌فافیه‌ت و رونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فه‌كان ، رای ده‌گه‌یه‌نین تێچوی سه‌ردانه‌كه بۆ توركیا نه‌گه‌یشتۆته نیوه‌ی پاره‌ی دیاریكراو كه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی مه‌سره‌فی سه‌ردانه‌كه ته‌رخانی كردوه‌و به هه‌مویه‌وه نه‌گه‌یشتۆته سه‌د هه‌زار دۆلار نه‌ك چوارسه‌د ملیۆن دۆلار كه باسكراوه و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ كراوه .
بۆ زانینی رایگشتی، وه‌فده‌كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و لێپرسراوانی حكومی و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندنكاری له‌خۆگرتبوو، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش بخه‌ینه رو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی قانونی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه قانونییه پێویسته‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت رای گشتییی چه‌واشه بكات و له‌سه‌ر حسابی ناو و ناوبانگی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستكه‌وتی سیاسیی بچنێته‌وه .
PM:03:49:27/04/2015