ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كورژانی جێگری والی داعشی راگه‌یاند كه سه‌رپه‌رشتیاری ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر و عەینكاوه بووه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه(28-4-2015) راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به كوژرانی گه‌وره تیرۆریستێكی سه‌ر به داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ی ده‌قه‌كه‌یه‌تی-
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک قەزای (حەویجە) گەورە تیرۆریست (علا‌و پائر احمد العزاوی) ناسراو بە "ابو قاسم” جێگری والی گروپی تیرۆریستی (داعش)ـی کەرکوک، لە پرۆسەیەکی هەواڵگری (بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر)ـی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی
هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، کرایە ئامانج و کوژرا.
جێگەی ئاماژە پێدانە، گەورە تیرۆریست "ابو قاسم” سەرپەرشتی هەردوو کردەوە تیرۆریستیەکەی (١٩/١١/٢٠١٤ی بەردەم پارێزگای هەولێر) و (١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عینکاوە)ـی کردووە. هەروەها سەرپەرشتی چەندین کردەوەی تیرۆریستی دیکەی کردووە، بە تایبەتی لە شاری (کەرکوک).
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٨/٤/٢٠١٥