چوار لایه‌نی سیاسی لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵوێست دەگرن
ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا هەر چوارلایەنی یه‌كێتـی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ (خزمه‌ت) له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، دوای تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، یاداشت نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم كرد‌و ڕایانگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌ك لایه‌ن‌و پێكهاته به‌ڕێوه‌یده‌بات، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پێویست كاره‌كانی ڕایی ناكات.
لەكۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا غازی عه‌لی به‌ناوی هه‌رچوار فراكسیۆنه‌كه‌وه یاداشتنامه‌كه‌ی خوێنده‌وه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه تێیدا هاتبو، له‌به‌رواری (30 /4) یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی یاسا پێی سپێردراوه، ناتوانێت جێبه‌جێی بكات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می ئه‌ندامه‌كان نه‌بوه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌ته‌نها له‌یه‌ك حزب‌و كۆتاكان پێكهاتوه، هاوكات پێكهاته‌ی حكومه‌تی خۆجێی له‌هه‌ولێر ته‌واو نه‌كراوه، حكومه‌ته‌كه توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی وه‌ك زه‌وتكردنی موڵكی گشتی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌نه‌وه نییه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر تا ئێستا ڕه‌چاوی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناكات كه سڕی كردوه‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ئاگاداری بڕیاره‌كانیان نیه، هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش توانای به‌دواداچون‌و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ته خۆجێیه‌كه نییه.
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌ڵنه‌بژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كان گرفتی یاسایی دروستكردوه، تا ئێستاش جێگری پارێزگار‌و پۆسته‌كانی تر ده‌ستبه‌كارنه‌بون‌و یه‌كلاینه‌كراونه‌ته‌وه، به‌به‌راورد به‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی، تا ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداره‌و باڵه‌خانه‌ی پێویستی نیه، داواده‌كات فریای ده‌نگی (750) هه‌زار هاوڵاتی بكه‌ون، كه‌متمانه‌یان داوه‌ته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
PM:01:41:30/04/2015