بڕیارە سبەی 1/5 بەئامادەبوونی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەسەر پرسی دەستور و هەندێک پرسی هەنووکەیی تر لە سلێمانی کۆبێتەوە.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێداونێكیدا بۆ KNN دەڵێت" كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و تێیدا گفتوگۆ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی پرسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و دۆخی ناوخۆی بزوتنه‌وكه.
وتیشی: وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کە باڵاترین دەستەی گۆڕانە لە کاتێکدا کۆدەبێتەوە کە پرسی دەستور و پرسی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم یەکێک لەپرسە سەرەکییەکانی ئەمڕۆی هەرێم، هاوکات لەمڕۆدا پێچەوانەی ماوەی رابردوو پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی جۆرە ساردییەکی پێوە دەبینرێت، بەرامبەر ئەوەش بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی بەرەوپێشەوە دەچێت.