بارزانی بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت

كەمێك پێش ئێستا بارزانی راستەوخۆ بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

مستەفا سەید قادر و مەسرور بارزانی و دەرباز کۆسرەت ئەندامانی شاندەکەی هەرێمی کوردستانن بۆ ئەمریکا.

فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوەختە چوونەتە ئەمریکا و ئامادەی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و بارزانی دەبن.



PM:04:12:02/05/2015