مناڵە تازەکەی پادشای بەریتانیا قازانجی ١٥٠ ملیۆن جنێی بۆ وڵاتەکەی هەیە

‌هاوسەرو کۆرپە نوێکەی جێگرەوەی پادشا تشارلز
لەگەڵ لەدایکبوونی کۆرپە نوێکەی جێگرەوەی پادشای بەریتانیا ئەمیر تشارلز، ئابوری ناسانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو کۆرپەیە ساڵانە سوودی ١٥٠ ملیۆن جنێی ئەستەرلینی بۆ  وڵات هەیە.

کەس لە بەریتانیا بە لایەنگران و ئۆپۆزسیۆنیشەوە ناتوانن حاشا لەو راستییە بکەن کە لە دایکبوونی ئەو کۆرپەیە سوودی ئابوری بۆ وڵاتی بەریتانیا هەیە، ئەویش لەرێگای زیادبوونی گەشتیارانەوە بۆ کۆشکی پادشایی بەریتانیاو هەموو ئەو شوێنانانەی پەیوەندیان بە خێزانی پادشای وڵاتەوە هەیە.

بەپێی هەندێک پێشبینی ئابوری ساڵانە ئەو کۆرپەیە لە ئێستادا ١٥٠ ملیۆن جنێ و کە گەیشتیشە تەمەنی شەش ساڵە، یەک ملیار جنێ سوودی دەبێت بۆ ئابوری بەریتانیا.



AM:09:52:03/05/2015