فرۆكەیەكی سیخوڕی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە كەوتە خوارەوە

ئەمرۆ لە میحوەری گوێر مەخمور فرۆكەیەكی سیخوڕی داعش كە سەرقاڵی وێنەگرتنی ناوچەكە بوو، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند فرۆكەكە لە میحوەری گوێر - مەخمور سەرقاڵی وێنەگرتنی ناوچەكە بوو كە پێشمەرگە تەقەی لێدەكات‌و دەكەوێتە خوارەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە فرۆكە سیخوڕییەكە پاش خستنەخوارەوەی براوە بۆ پشكنین.



PM:02:12:05/05/2015