له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سیسته‌مێكی نوێی فه‌رمانڕه‌وایی په‌یڕه‌و ده‌كرێت
قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سیسته‌مێكی نوێی فه‌رمانڕه‌وایی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاری سلێمانی ده‌ستبه‌كارده‌بێت، داواشی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گیانی رابردوو به‌رده‌وام بن له‌خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2015/5/5 ، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی سازكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان له‌ڕووی ئه‌منی و ئابووری یه‌وه كه به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت، و ڕایگه‌یاند له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سیستمی نوێ حكومڕانی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌ست به‌كارده‌بێت ،له‌گه‌ڵ پشتیوانی و هاوكاری خۆی بۆ قائیمقامی ئاینده، داواشی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گیانی رابردوو به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاركردنیان بۆ خزمه‌تكردنی سلێمانی.
وێرایی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كاری لیژنه‌كانه هاوبه‌شه‌كان له ڕابردوودا، ئاوات محه‌مه‌د وتی: به هه‌وڵ و ماندبوونی لیژنه‌كان كاریگه‌ری باشی دروستكردوه له‌سه‌ر هاوڵاتیان و پابه‌ندبوون به یاسا و ڕینماییه‌كانی كاركردنه‌وه، به‌پێی ئاماره‌كان سه‌ردانه‌كان زیادییان كردوه، به‌ڵام غرامه كردن و داخستنی كه‌می كردوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاری به‌رده‌وانمی لیژنه‌كان كه‌به‌بێ جیاوازی ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئه‌نجام داوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سۆران عه‌بدالغه‌فوور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان, سوپاسی قائیمقامی سلێمانی كرد كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پشتگیری ته‌واوی كردوون بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان, به‌ڵێنیشی دا كه‌له‌سه‌ر هه‌مان گیانی ڕابردوو خزمه‌تی شاری سلێمانی بكه‌ن.
PM:05:25:05/05/2015