داعش کێڵگەیەکی نەوتی لە چیای حەمرین داگیر کرد

چەکدارانی رێکخراوی دوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، ئەمڕۆ ٥/٧ هێرشیان کردە سەر بیری نەوتی ( عەلاس ) لە چیای حەمرین لەرۆژهەڵاتی تکریت و بەشێکی زۆری ئەو کێڵگە نەوتییەیان داگیرکرد.

ئەم کێڵگە نەوتییە مانگی رابردوو لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکرا، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەق نیوز چەکدارانی داعش گەمارۆیی چەندین ئەفسەر و پۆلیسی بنکەکەیان داوە کە لەنێو بارەگاکانی خۆیاندان لەناو کێڵگە نەوتیەکەدان.

ئێستا شەڕ لەناحیەی عەلەم کە ناوچەیەکی نزیکی ئەو بیرە نەوتەیە بەقورسی بەردەوامە.



PM:01:08:07/05/2015