چوار فەرماندەی قاسم سلێمانی كوژران

چواركەس لە فەرماندەكانی ژێر دەستی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر سوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا كوژران.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبیە ئەو چوار فەرماندە باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كە راستەوخۆ لەژێر فەرمانی قاسم سلێمانی بوون بۆ پاراستنی بەشار ئەسەد رەوانەی بەرەكانی شەڕ لە سوریا كرابوون كە لەشەڕێكدا لەگەڵ سوپای ئازادی سوریا كوژران.

ئەم چوار فەرماندە كە وێنەكانیان لە سەرەوەهاتووە بریتین لە: عەلی سوڵتان مورادی، عەباس عەبدوڵاهی، عەلیرەزا تەوەسولی‌و حەسەن بادپا كە لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران بوون.



PM:10:24:12/05/2015