زێباری ئامادەی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی کود نەبووە

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە بینایەی ئەنجومەنی وەزیران دەستی پێکرد، کەسی پەیوەندیدار کە وەزیری دارایی عێراق هۆشیار زێبارییە، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە.

هۆشیار زێبار کە ئاگاداری باری ئابوری و دارایی عێراق و ئەو بڕە نەوتەی هەرێمە کە رۆژانە دەدرێت بە بەغداو لەڕێگای کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق، سۆمۆوە دەفرۆشرێت، هاوکات ئاگاداری چۆنێتی بڕیار دانە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت بۆ هەرێم، بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەکردووە.

تا ئێستا هۆکاری بەشداری نەکردنی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەو کۆبوونەوە گرنگەدا نەزانراوە.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەوە بە سپی راگەیاند " لەبری هۆشیار زێباری، بریکاری وەزیری دارایی فازل نەبی بەشداری کۆبوونەوەکەیە.


ئەمڕۆ لەهەولێر لەسەر دواپەرەسەندەنەکانی بوودجەی هەرێم و ناردنی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە، نێجێرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەیەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازکرد.  
 



AM:11:07:13/05/2015