رۆحانی: گەلی عێراق رێگە نادات بێگانەكان وڵاتەكەی دابەش بكەن

ئەمرۆ سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران‌و لەلایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پێشوازیی لێكرا‌و پاش كۆبوونەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد.

بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری "فارس"ی ئێرانی لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران وتی: "عێراق وڵاتێكی یەكپارچەیە‌و ئەوانەی كە لەو پەڕی جیهانەوە خەون بۆ دهاتووی عێراق دەبینین دەبێت بزانن عێراق رێگەنادات بێگانەكان وڵاتەكەیان دابەش بكەن".

لەدیداری سەرۆك كۆماری عێراق‌و هاوتا ئێرانییەكەی باس لە هاوكاری زیاتر  لەبواری هێڵی ئاسن‌و گواستنەوەی كاڵا‌و نەفە، هەروەها لەسەر وەز‌و نەوت‌و گاز‌و كشتوكاڵ بیروبۆچونیان گۆڕییەوە.

لەدیدارەكەدا فوئاد مەعسوم خوازیاری هاوكاری زیاتری ئێران لە بواری كشتوكاڵ‌و پیشەسازیی بوو لە عێراقدا.



PM:02:53:13/05/2015