دوای بەغدادی، عێزەت دوری تۆمارێکی دەنگی بڵاودەکاتەوە

دوای رۆژێک لە بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی دەنگی لەلایەن ئەبوبەکری بەغدادیەوە، ئەمڕۆ کەسی یەکەمی ئێستای حیزبی بەعس، عێزەت دوری تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە.

لە کاتێکدا حەشەدی شەعبی و پارێزگاری تکریت مانگێک لەمەوبەر رایانگەیاند عێزەت دووری کوژراوە، ئەمڕۆ تۆمارێکی دەنگی ناوبراو لە تەلەفزیۆنی ( التغیر ) ەوە بڵاوکرایەوە.

هەرچەندە تا ئێستا ئەو تۆمارە دەنگیە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا هی عێزەت دووریە، بەڵام چاودێران پێیانوایە تۆمارەکە نوێیە، چونکە باسی هێرشی حەشدی شەعبی دەکات بۆ سەر ناوچەی ( نخیب ) لە ئەنبار کە هەواڵێکی تازەیە.

دوری لەو تۆمارە دەنگییەدا دەڵێت: ئێران عێراقی داگیرکردووە.  

دوری لە قسەکانیدا کوشتنی خۆی بەدۆردەخاتەوە، هاوکات باس لەوە دەکات کە ئەوان هیچ پەیونەدییەکیان بەداعشەوە نییەو چەند کەسێکی سەرکردایەتی بەعسیان گرتووە تا ئێستا ئازاد نەکراون.

دوری پشتگیری لە پرۆسە سەربازییەکانی سعودیە دەکات دژی حوسییەکان.
٤/١٧ هەوالێ کوژرانی عێزەت دوری لەنزیک تکریت لەلایەن حەشدی شەعبیەوە بڵاوکرایەوە، دواتر پشکنینی DNA لە بەغدا بۆکرا، بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە ئەو کوژراوە دووریە، چونکە دەبێت پشکنینی DNA  بۆ کەسێکی نزیکی بکرێت و داوی بەراور دبکرێن.



PM:06:42:15/05/2015