لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پاریزگای که‌رکوک بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روازانه‌ی که‌رکوک دا که پارێزگاکه ده‌به‌ستێته‌وه به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی که‌رکوک هۆکاری داخستنی ئه‌و ده‌روازانه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ لایه‌نی ئه‌منی و، له‌به‌یانه‌که‌دا هاتووه: ئه‌و رێگایانه هۆكاری خراپی دۆخی ئه‌منی عێراقن بۆیه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م رێگه‌كان داخراون و هه‌مو جۆره هاتوچۆ كردنێكیش قه‌ده‌غه كراوه.
له به‌یانه‌که‌دا هاتووه: ماوه‌یه‌كه به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له تكریته‌وه ده‌چنه به‌غداو دواتر ده‌چنه‌وه كه‌ركوك و وه‌ك ئاواره له‌شاره‌كه‌دا دەمێننەوە.
ئه‌مه به‌یانه له‌کاتێکدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ناهێڵین به‌بێ که‌فیل یه‌ک هاوڵاتی ئاواره‌ی ئه‌نبار بچێته‌وه ناو به‌غداوه‌و چه‌ندین رۆژه به سه‌دان خێزانی ئاواره له ده‌روازه‌کانی شاری به‌غدا راگیراون، له‌کاتێکدا پێشتر حکومه‌تی به‌غدا ره‌خنه‌ی له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرت که ناهێڵن هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب به‌بێ که‌فیل بچنه هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆی له‌م شێوه‌یه خراپتریش مامه‌ڵه ده‌کات.