حیزبی دیوکراتی کوردستان رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ 5/24 دوو پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدبووه، په‌که‌که‌ش باس ده‌ڵێن" که‌س شه‌هیدنه‌بووه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی دیموکرات هاتوون بۆ گومرگ دانان له‌ناوچه‌ی کێله‌شین".
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان رایگه‌یاند :ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی چالاکیی حیزبی لە نێوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوور جێگیر بوون، ئه‌مڕۆ به‌یانی شه‌ڕ دورستبووه بەرپرسێکی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، هەواڵی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی حیزبی راگەیاندووە.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری به‌رپرسی ناو په‌که‌که‌ش به‌سپی میدیای راگه‌یاند: هه‌ندێک بارگرژی روویداوه، به‌ڵام که‌س نه‌کوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هێزێکی دیموکرات هاتوونه‌ته ناوچه‌ی کێله‌شین له سنوری سیده‌کان ئه‌و ناوچانانه ده‌که‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌ریلاکانی په‌که‌که و وتی: سه‌ره‌تا به‌نیازی ئه‌وه هاتوون و پێیان راگه‌یاندوون که ده‌یانه‌وێت بچن که‌سوکاریان ببینن، به‌ڵام دواتر گومرگیان له‌ناوچه‌ی کێله شین داناوه که ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناکه‌ین و پێمانووتوون بۆ ناچن له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یان یه‌کێتی دایبنێن.
سه‌رچاوه‌که‌ی په‌که‌که نه‌یشارده‌وه ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی حیزبی دیموکرات ئاسایی نییه و تی" ئه‌وان نزیکه‌ی 20 ساڵه ئه‌و سنورانه‌یان جێهێشتووه‌و خه‌بات چه‌کداری ناکه‌ن، بۆ له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌دا دێنه‌وه ئه‌و ناوچانه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرای کرد که په‌که‌که به‌یانێک له‌وباره‌یه‌وه به‌مزووانه ده‌رده‌کات.