سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاواره‌کانی ئه‌نبار ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگه و هییچ لێدوانێکی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نییه له کاتێکدا دوو ملیۆن ئاواره له‌هه‌رێمدا ده‌ژی.
به‌پێی به‌یانێک که وه‌کیل وه‌زیری بازرگانی محه‌مه‌د سامه‌رایی ده‌ریکردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر رێنومای سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادی وه‌فدێک له وه‌کیل وه‌زیری بازرگانی و حاکم زاملی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێڕاق و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا سه‌ردانی ئاواره‌کانیان کردووه له ده‌روازه‌ی (بزیبیز )له‌به‌غداو و کار ئاسانیان بۆ ده‌که‌ن که به‌شێکیان بنێرن بۆ کوردستان و به‌شێکیان بۆ بابل و ئه‌وی تریان بۆ به‌غدا.
ئه‌م بڕیاره له‌کاتێکدایه که هه‌رێم بارودۆخێکی خراپی ئابووریی ده‌گوزه‌رێنیت و، به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمیش هیچ راگه‌یاندنێیکی فه‌رمیان به ئه‌رێ یان نه‌رێ له‌م باره‌یه‌وه بڵاونه‌کردۆته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌رێم نزیکه‌ی دوو ملیۆ ئاواره‌ی تیاده‌ژی و حکومه‌تی به‌غدا به نیوه‌ناچڵ مووچه ده‌نێرێت و بوونه‌ته قورسییه‌کی زۆر به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه.