یەکگرتووی
ئیسلامی وەلآمی هێرشەکەی مەلا کرێکار دژی د.عەلی قەرەداغی دەداتەوەو پێیدەڵێن:
مەبە بە مایەی فیتنە لە نەرویج پارەی سۆشیالەکەی خۆت وەرگرەو بێدەنگ دانیشە.
ئەبو
بەکر هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە
پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەسەر مەلاکرێکار دەڵێت" هەموو چاوەڕوانی ئەوە
بووین كە وانەت لە ڕوداوەكانی ڕابردوو وەرگرتووە و هەڵوێستەیەكی فكری دەكەیت و
خوێندنەوەیەكی واقعیانەت دەبێ بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەكە و
جیهانی ئیسلامی دەگوزەرێ.، بە هیوا بووین زیندان
وات لێبكات تۆش وەك(كاك أحمدی موفتی زادە) كە لە زیندان دەرچووی ببیت بە تۆپەڵێ لە
مرۆڤ دۆستی و نەرم و نیانی و بەزەیی و تەنانەت ڕق و قینت لە دوژمنەكانیشت نەبێ..
بەلآم وا دەرنەچوو".
سەرۆکی
لیستی یەکگرتوو دەڵێت: .لە جیاتی ئەوەی شانازی
بە ڕەمزەكانی نەتەوەكەت لە شێخ محمود و قازی محمد و موفتی زادە و سوبحانی بكەیت,
دێیت و شێتەیەكی وەك بن لادن دەكەیتە تاجی سەری ئۆمەتی ئیسلامی. ئێستاش دەروونت لە زیندان پاڵفتە نەكردۆتەوە و دوایەمین پەلاماری
ناهەقیانەی پڕ لە كینت بە سوار چاكێكی وەك د.علی قەرەداغی دەڕێژی.
لەم
لینکەوە وتارەکە بخوێنەرەوە..