بەدەر لەیاساو ڕینوماییەکان ٥ ملیۆن دۆلار دەدرێت بەرێکخراوێک

پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان یاداشتێک ئاراستەی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەکات و داوا دەکات بەدواداچوون بکرێت بۆ بڕی 5 ملیۆن دۆلار کە دراوە بە رێکخراوی ئایندەی گەش.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كراوە و وێنەیەكی دەست سپی کەوتوو داوا دەکات بەدواداچوونی یاسایی بۆ پێدانی بڕی 5 ملیۆن دۆلار لە پارەی نەوت بۆ (ڕێكخراوی ئایندەی گەش بۆ پێدانی قەرزی بچووك) بكەن.

لە یاداشتەکەدا هاتووە" بڕی 5 ملیۆن دۆلار بەپێی نوسراوی ژمارە 11777 لە 28/8/2013،، تەمویلی ڕێكخراوی ئایندەی گەش بۆ پێدانی قەرزی بچووك كراوە".

عەلی حەمە ساڵح لەو یاداشتەدا دەڵێت" هیچ ڕوون‌كردنەوەیەك نییە كە لە سەر كام بنەما، ئەم پارەیە بەو ڕێكخراوە دراوە و بۆچی دراوە؟ یاخود ئەو ڕێكخراوە چۆن ئەم پارەیەی بەكارهێناوە؟".

ئەو پەرلەمانتارە داوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان دەکات بەرامبەر ئەو رێکخراوە.



AM:10:12:29/05/2015