پسپۆرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەیانەوێت رایبگەیەنن کە وێنەگرتنی سێلڤی و مانەوەی زۆر لەسەر تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان نەخۆشی " ئالودەبوون"ە، دکتۆرێکی دەروونی گەورەی رووسیش دەڵێت: دەچێتە خانەی نەخۆشی دەروونیەوە.
ماڵپەڕی رووسیای ئەمڕۆ باس لەوە دەکات پسپۆرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرقاڵی دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی لیستی نەخۆشیە جیهانییەکانەو، ئەگەر وێنەگرتنی سێلڤی و ئالودەبوون لەسەر تۆڕەکۆمەلآیەتییەکان بچنە ناو لیستی نەخۆشیە جیهانییەکانەوە، ئەو دەمە دەرمانیش دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی.
پزیشکی گەورەی دەروونی رووسی تسیگانۆف دەڵێت: تا ئێستا ئالوودەبوون لەسەر سێلڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان نەخراونەتە ئەو خانەیەوە، ئەگەر بخرێن چارەسەری زۆر قورس دەبن.