گۆڕان: پارتی پۆستەكانی هەولێری بەپرسی سەرۆكایەتی هەرێمه‌وه‌ به‌ستووه‌


سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێیوایە پارتی یەكلاییكردنەوە پۆستەكانی هەولێری وەك مەرج بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بەستوتەوە.

عەبدولڕەحمان عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاند: دانوستانەکان و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانیان لەھەولێر لەگەڵ پارتیی، ھیچ  بەرەو پێشچوونێکی بەخۆوە نەدیوە.

ھۆکاری ئەوەشی بۆ ئەوەگەڕاندەوە، کە جگە لەوەی پارتیی  پۆستەکانی ھەولێرو دھۆکی بەسلێمانی و ھەڵەبجەوە بەستۆتەوە، ھاوکات یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانیشی بەپرسی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بەستۆتەوە کە وەک مەرج مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.



PM:03:31:04/06/2015