والی ئامەد ٦/٢ نوسراوێک لەسەر کۆبوونەوە جەماوەریەکەی شاری ئامەد بۆ بنکەکانی پۆلیس دەکاتو ئاماژە بۆ کوشتن و برینداربوونی هاوڵاتیان دەکات.
بەپێی دۆکۆمێنتێک کە ماڵپەڕی رۆژ نیوز ( نزیک پەکەکە) بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئهو هێرشە بۆمبیەی دوێنێ ٦/٥ لە ئامەد لەنێو کۆبوونەوە جەماوەریەکەی ئەو شارەدا روویداوە کاربهدهستانی ئاکهپەی لەپشتەوەیە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە والی ئامەد، مەمەد میرە نوسراوێکی فەرمی لە دووی حوزەیران دا بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیس ناردوه لەسەر ئەو کۆبونەوە جەماوەریەی کە هەدەپە که دوێنێ 05.06.2015 له شاری ئامهد ئەنجامی دا.
والی لهنوسراوهکهدا وتویهتی: لە چوارچێوەی رێ و شوێنی ئەمنی دا کە پێدەچێ کوشتن و بریندارهەبن، با سکرتاریەتی هاوکاری نەخۆشخانەکان ئامادەکاری خۆی بکات، ئەگەر شتێک ئەنجام بدرێ دەبێ هەموو دەزگاکان ئامادەبن".
ئەو رێو شوێنەی پارێزگار ئاماژهی پێکردوه باس لە رۆژانی ٥ و ٧ مانگ دەکات واتە رۆژی کۆبونەوەی جەماوەری ئامهد، هەروەها رۆژی هەڵبژاردنیش دەکات، ماڵپەڕەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە پێدهچێت بۆ ڕۆژی دهنگدانی گشتیش له شاری ئامهد پیلانی تریان ههبێت.