به‌یانی ئه‌مڕۆ 6/8 سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی رێخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات و پێکه‌وه نانی به‌یانی ده‌خۆن.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سلێمانی نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ به‌یانی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد‌و جگه له نانخواردنی به‌یانی پێکه‌وه له مه‌کۆی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ چه‌ند ساتێکیش پێکه‌وه دانیشتن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند : سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی هێنده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، سیاسی نه‌بووه، سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پلاتفۆرمی سلێمانی بۆ پاریزگاره‌کانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی کرد‌و دوێنی جگه له‌و به‌شدارییه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهه‌مێنه‌ره‌کانی سلێمانی و ئه‌مڕۆش سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " نێچرڤان بارزانی وه‌ک هاتۆته شاری سلێمانی به پێویستی زانیوه نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌سه‌ر بکاته‌وه‌و هیچ ئه‌جێنده‌یه‌کی دیارکراو نه‌بووه که له‌پێناویدا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازبکات".