ڤیدیۆ..ئۆباما سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی فەرامۆش دەکات

لە کۆبوونەوەی حەوت ولآتە بە‌هێزەکەی جیهاندا کە لەئەڵمانیا سازکراو عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەشداربوو، ئۆباما، عەبادی فەرامۆش دەکات و ئەو بابەتەش دەبێتە مادەیەکی میدیا جیهانییەکان.

لە ڤیدیۆکەدا کە پێدەچێت کاتی پشووی ئەو کۆبوونەوەیە بێت، عەبادی دێتە سەر ئەو کورسیەی ئۆباما لەسەری دانیشتوە، لەو کاتەدا ئۆباما قسە لەگەڵ چەند کەسێکی تر دەکات و هیچ ئاوڕێک لە عەبادی ناداتەوە، ئەویش بەناچاری هەڵدەسێت و کورسیەکە جێدەهێڵێت.

 

PM:11:25:08/06/2015