سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/٩ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیران ئاراستەی سەرۆکی وڵات تەیب ئۆردوغان کرد.
کەناڵی تورکی ( خەبر تورک ) بڵاویکردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماری داود ئۆغلو لەگەڵ ئۆردوغان کۆدەبێتەوە.
بەپێی هەواڵەکە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە دوا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان تورکیا دەکرێت.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند : نابێت تورکیا ( پارتی دادو گەشە ) بترسێت لە هاوپەیمانێتی لە پێکهێنانی حکومەتدا، چونکە دەوڵەت بەو شێوەیە بەڕێوە دەبرێت. دەمیرتاش داوا لە پارتی دادو گەشە دەکات کە مامەڵەیەکی ئاسایی لەگەڵ حیزبەکەیدا بکات.