كۆشكی سپی لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لە میانەی كۆنفرانسی وڵاتانی (جی 7) لەئەڵمانیا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی پشتگوێخستبێت.
پێشتر گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە نیشانی دەدات ئۆباما حەیدەر عەبادی پشتگوێخستووە.
وتەبێژی كۆشكی سپی لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت: باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی لوتكه‌ی جی 7 كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رجه‌م گفتوگۆ‌و دیداره ڕه‌سمی و لاوه‌كییه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌واو كردوه.
ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، باراك ئۆباما حه‌یده‌ر عه‌بادی پشتگوێ نه‌خستوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی كۆبوه‌ته‌وه.
ڤیدیۆكەی ئۆباما‌و عەبادی
لێرە ببینە.