بەپەلە.. بارزانی كاتی هەڵبژاردنی دیاریكرد

ئەمرۆ بارزانی كاتی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد.

ئەمرۆ شەممە  فۆاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (13/6/2015) له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1) ی ساڵی2005ی هه‌مواركراوو به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (٩١) ی ساڵی٢٠١٥بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له‌ ڕۆژی(20/8/2015)".

هه‌روه‌ها فۆاد حسێن رایگه‌یاند بارزانی له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه‌ بۆ دانانی ڕیكار و ڕێوشوینه‌ پێویسته‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یره‌وكردنی گشت ستانده‌ره‌ جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌.



PM:04:24:13/06/2015