"پێشمەرگەکانی بەرەی شەڕی دژە داعش دەتوانن بەڕۆژو نەبن"

یەکێتی زانایانی لقی دهۆک ڕایگەیاند ئەو پێشمەرگانەی لەبەرەكانی شەڕی دژی داعش شەڕ دەكەن دەتوانن لەمانگی رەمەزاندا بەرۆژوونەبن.

لەمبارەیەوە ئیحسان ڕێکانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی لقی دهۆک بەNRT ڕاگەیاند، پێشمەرگە شەڕی چەکدارانی داعش دەکات و جیهاد دەکات و ئەو کەسەش لە جیهادا بێت دەتوانێت بەڕۆژو نەبێت.

وتیشی، ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەکانی شەڕدان، دەتوانن لەدوای ڕەمەزان بە ڕۆژو ببنەوە.



PM:02:01:16/06/2015