گازی باکوور سەرکەوت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان

دوای ئەوەی یانەی ئاکرێ بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ ڕیزی یانەن پلە یەکەکانی کوردستان مسۆگەر کرددبوو ڕۆژی پێنچشەممە لە یاریەکی یەکلاکەرەوەدا لە خولی یانە پڵەدووەکان هەدروو یانەی شۆریجەو گازی باکوور بۆ گەیشتنیان بەریزی یانە پلە یەکەکان ، لە یاریگای بروسکی شاری هەولێر ڕوبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی گازی باکوور بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی شۆریجە هێنا و هاوشانی یانەی ئاکرێ خۆی گەیاندە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان لە تۆپی پێ.

شایەنی باسە هەردوو یانەی گازی باکوور و ئاکرێ  لە ئاکرێ ڕوبەڕوی یەکدەبنەوە بۆ دیاری کردنی پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان.


ئا/ شاهۆ فایق
 

AM:01:17:20/06/2015