به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی رۆژئاوا جوان ئیبراهیم رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 6/21 هێرشکرایه سه‌ر بینای ئاسایشی قامشلۆ ئاسایشێکی گیانی له‌ده‌ستداو 3سێی تر برینداربوو، خۆکوژه‌که‌ش پێده‌چێت خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی سوریا بێت.
جوان ئیبراهیم به میدیاکانی رۆژئاوای راگه‌یاند : هێرشه‌که کاتژمێر 9:20 ی به‌یانی بوو له ڕێگای خۆکوژێکه‌وه ئه‌نجامدراوه که پشتێنی مین رێژکراوی به‌ستو‌ه.
ئه‌و به‌رپرسه باس له‌وه ده‌کات سه‌ره‌تا خۆکۆژه‌که ته‌قه‌ی له‌پاسه‌وانه‌کانی ئاسایش کردووه، هه‌ر له‌و کاته‌دا پاسه‌وانێکی ئاسایش بۆته قوربانی و سێی تر برینداربوون.
جوان ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که خۆکوژه‌که بیانییه.