نەوشیروان مستەفا رەتینەکردەوە کاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆکی هەرێم

نەوشیروان مستەفا رەتینەکردەوە کاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆکی هەرێم لەلێدوانێکدا دوای کۆبونەوەی یەکێتی‌و گۆڕان، نەوشیروان مستەفا رەتینەکردەوە کاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆکی هەرێم، بەس هێندەی وت"هێشتا زووە بۆ ئەو پرسە".

نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا سەبارەت بەهەبونی کاندید بۆ سەرۆکی هەرێم ئەو رەتی نەکردەوە‌و هەرهێندەی وت کە هێشتا زووە بۆ ئەو پرسە. 

هەروەها ناوبراو وتیشی جارێکە کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکەین. سەبارەت بەئامانجی کۆبونەوەی نێوان یەکێتی‌و گۆڕان، نەوشیروان مستەفا وتی "لەچەند رۆژی ئایندەدا ئامانجەکەی دەبینن".

چاودێران پێێیانوایه‌ به‌شداری سه‌رۆکی هه‌ردوو فراکسیۆنی گۆڕان و یه‌کێتی، برزۆ مه‌جید و بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆ تێگه‌یشتنه‌ له‌هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووی هه‌ردووکیان له‌سه‌ر پرسی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگی و پێشاندانی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی هه‌ردوولایان له‌ دانیشتنه‌کانی ئاینده‌دا.

 سەرلەبەیانی ئەمرۆ (21/6) وەفدێکی یەکێتی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، شاندەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێهاتبوو لە مەلا بەختیا بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕزگار عەلی، سەعدی ئەحمەد پیرە، عیماد ئەحمەد، دلێری سەید مەجید، عەدنانی حەمەی مینا و بێگەرد تاڵەبانی. شاندەکەی گۆڕانیش پێهاتبوون لە نەوشیروان مستەفا، عومەری سەید عەلی، ئاسۆ ڕەحیم، ئاسۆ مەحمود، حەمە تۆفیق ڕەحیم و برزۆ مەجید.



PM:02:21:21/06/2015