" پارتی رێگری بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان دروست دەکات"(بەڵگەنامە)

پەرلەمان هەرسێ پرۆژە یاسای هەمورای سەرۆکی هەرێمی ( گۆڕان‌و یەکێتی و ئیسلامییەکان) ی خستۆتە خشتەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێوە، بەڵام پارتی دەیەوێت "رێگری بۆ دروست بکات".

 سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هەر سێ پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی هەرسێ لایەنی ( گۆڕان و یەکێتی و ئیسلامییەکان) ی خستۆتە خشتەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێ ٦/٢٣ و  وا بڕیارە خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئێمنکی ئیمزای لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانە نەکردووە کە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لەسەر دەکرێت".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەموو ئەو خشتە کارانەی لەم خوولەی پەرلەماندا کاری لەسەر کراوە و بۆتە خاڵی کۆبووەی پەرلەمان، ئیمزای هەریەک لە د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان و جەعفەر ئێمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فەخرەدەین قادر سکرتێری پەرلەمانی لەسەر بووە، بەڵام ئەمڕۆ جەعفەر ئێمنکی ئیمزای خشتەی خاڵەکانی کارکردنی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی ئیمزا نەکرد.

 سەبارەت بە ئیمزانەکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئایا دەبێتە مایەی کەموکوڕییەکی یاسایی، سەرچاوەکەی سپی وتی: ئەو ئیمزانەکردنە هەڵوێستی ساسییەو دروستکردنی فشارە لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی پرۆژەکانی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی نەخرێتە خشتەی کاری کۆبووەنەوەی سبەینێوە.

سەرچاوەکەی سپی وتی" لەو حاڵەتەشدا ئەگەر فراکسیۆنی پارتی سبەینێ بایکۆتی کۆبووەکەش بکەن فراکسیۆنەکانی تر دەتوانن رێژەی یاسایی لەناو پەرلەمان پێکبهێنن".

ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد ئومێد خۆشناو چەند جارێک بە میدیاکانی راگەیاندووە کە پرۆژەیان نییەو پرۆژەی کەسیش قبوڵناکەن.
کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئیمزای جەعفەر ئێمنکی لەسەر نییە

  



PM:03:28:22/06/2015